Bitwen Ali

رەنگەکان لە ئینتێریەر دیزاین دا

گرنگی و کاریگەری ڕەنگەکان لە ئینتێریەر دیزاین دا

ئەو ڕەنگانەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین لە ماڵ و ئۆفیسەکانمان دا گرنگی و کاریگەری یەکجار زۆریان هەیە لەسەر ڕوکاری گشتی و هەستی ناو شوێنەکانماندا. جگە لەوەش بەکارهێنانی هەر ڕەنگێک لە وەرزێکی دیاریکراودا کاریگەری جیاوازی خۆی هەیە.

ڕەنگە ساردەکان لە هاوین دا

لە هاوین دا، کاتێک ڕۆژ درێژە و کەش و هەوا گەرمە، ئێمە بە بەردەوامی حەز بە شتی سارد و فێنککەروە دەکەین. هەربۆیە ڕەنگە ساردەکانی وەک (شین، سەوز، پەمەیی) زۆر باون لە هاوین دا وەک لە ڕەنگە گەرمەکانی وەک (پرتەقاڵی، سور، وە زەرد).

ڕەنگە ساردەکان دەتوانن کەش و هەوایەکی سارد  و ئارامکەرەوە ببەخشن بە شوێنەکەت و هەروەها کاریگەرییان هەیە لەسەر گەوەرەتر و کراوەتر دەرکەوتنی شوێنەکەت.

ئەگەر ئەتهەوێت دیزاینێکی هاوینەی فێنک و سارد لە شوێنەکەت دا دروست بکەیت، ئەوا سوود لەم خاڵانە وەربگرە:

  • ڕەنگی سارد بەکاربهێنە بۆ دیوار و کەل و پەلی ناو ماڵەکەت
  • چەند ڕەنگێکی تر زیاد بکە بە بەکارهێنانی سەوزایی و گوڵ و کاری هونەری
  • ماددەی سروشتی بەکاربهێنە وەک دار و بەرد و تەختە، بۆ بەخشینی کەشێکی کراوەو ئارام.

ڕەنگە گەرمەکان لە زستان دا

لە زستان دا، کاتێک ڕۆژ کورت و کەش و هەوا ساردە، ئێمە بە بەردەوامی حەز بە شتی گەرم و ئارام دەکەین. هەربۆیە ڕەنگە گەرمەکانی وەک (پرتەقاڵی، سور، وە زەرد)  زۆر باون لە زستاندا وەک لە ڕەنگە سارەکان.

ڕەنگە گەرمەکان دەتوانن کەش و هەوایەکی گەرم و هێور کەرەوە ببەخشن بە شوێنەکەت و هەروەها کاریگەرییان هەیە لەسەر لایەنی سایکۆلۆجی کە زیاتر میوان دۆست دەردەکەوێت.

ئەگەر ئەتهەوێت دیزاینێکی زستانەی گەرم و ئارام لە شوێنەکەت دا دروست بکەیت، ئەوا سوود لەم خاڵانە وەربگرە:

  • ڕەنگی گەرم بەکاربهێنە بۆ دیوار و کەل و پەلی ناو ماڵەکەت
  • چەند ڕەنگێکی تر زیاد بکە بە بەکارهێنانی مۆم و ڕاخەر و چەرچەف.
  • قوماشی نەرم و گەرم بەکاربهێنە بۆ ئەوەی گەرمی بەنرخی ببەخشێت بە شوێنەکەت.

کۆتایی بابەت

لە هەروەرزێکدا بیت، ئەو ڕەنگانەی کە ئێمە بۆ ماڵ و شوێنی کارەکەمانی هەڵدەبژێرین ئەتوانێت کاریگەریەکی یەکجار زۆری هەبێت لەسەر هەست و جەوی ئێمەدا. بە هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو بۆ هەر وەرزێک، ئێمە ئەتوانین شوێنێک دیزاین بکەین کە هەم هێمن و سەرنج ڕاکێش بێت و هەم سەردەمیانە و گرانبەها.

چەند تێبینیەکی تر کە بتوانێت یارمەتیت بدات لە هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بەپێی ئەو وەرزەی کە تێیدایت:

  • زۆر گرنگی بدە بە ڕێژەی ڕووناکی سروشتی ناو شوێنەکەت لەکاتی هەڵبژاردنی ڕەنگەکاندا.
  • ئەو ڕەنگانە هەڵبژێرە کە حەزی پێدەکەیت و دڵخۆشت دەکات.
  • چەند ڕەنگێکی جیاواز بە تۆنی جیاواز بەکار بهێنە.
  • پەیوەندی بە دیزاینەرێکی شارەزاوە بکە ئەگەر هات و نەتتوانی دیزاین و ڕەنگی گونجاو هەڵبژێریت بۆ شوێنەکەت.
 
بە پەیڕەو کردنی ئەو خاڵانەی کە باسمان کرد بە ئاسانی دەتوانیت بگەیت بەو دیزاینە دڵخوازەی کە ئارەزووی پێدەکەیت بۆ ماڵەکەت یاخود شوێن کارەکەت.

زۆر خۆشحال دەبین بە پەیوەندیەکەت

ژ.مۆبایل:

ئیمەیڵ: